ڕۆژنامەی فاينانشاڵ تايمزی بەریتانی وردەکاریی کۆبوونەوە پڕ لە گرژییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکراین ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ترەمپ داوای لە زێلێنسکی کردووە دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت و کۆبوونەوەکەش گۆڕاوە بۆ دەمەقاڵێ.ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە هیوا و شەوقێکی زۆرەوە گەیشتە واشنتن، بە ئامانجی ڕازیکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکراین، بەڵام دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن، تیمی زێلێنسکی ئاگادارکرانەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووشەکەکە نەکەن.