چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
خەبات میدیا

بە پێی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیڕان و کوردستانی ئیران، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بەناوەکانی شەهرام میرزایی تەمەن ۳۱ ساڵ، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوبانگ نادیار)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» گیرابون و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.هیشتا ، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی بڵاو نەکراوەتەوە.

5 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن