چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ئیسرائیل کردەوە

ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ئیسرائیل کردەوە
خەبات میدیا

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی بە مەبەستی چاودێری جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ئاگربەستی غەززە و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ئیسرائیل کردووەتەوە.فەرمادەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە 17ی ئەم مانگەوە، بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکایان لە ئیسرائیل کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئاگربەست و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بکەن.ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە ئەوەیە، سەقامگیری لە ناوچەکە دروست بێت، هەروەها ئاسانکاری بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بکرێت کە لە ڕووی مرۆیی و لۆجێستی و ئەمنییەوە لە لایەن وڵاتانەوە ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکرێت.

5 مانگ و 9 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ئیسرائیل کردەوە

ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ئیسرائیل کردەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن