خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۹ی ڕەشەممە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی کومیتەی دۆخی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بەشداری کردبو و لەم کۆبونەوەدا
خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۹ی ڕەشەممە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی کومیتەی دۆخی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بەشداری کردبو و لەم کۆبونەوەدا وێڕای پشتگیری سیاسەتی زۆرترین فشار لەسەر ئێران وتی: هەنگاوێک وەک نەهێشتنی قاسم سلێمانی، دەرخەری پێداگری دەوڵەتی ئامریکایە بۆ پشتیوانی لە قازانجەکانی.
هەروەها وتی: ئێمە بە نەهێشتنی قاسم سلێمانی ،مەترسیمان لەسەر سەرباز و دیپلۆماتەکانی ئامریکا کەم کردەوە، و نەبونی هەڵوێستێکی بەهێز و بەجێگە لەلایەن ئێران دەرخەری ئەوەیە کە ئێران دەزانێت لە شەڕ بەرانبەر ئێمەدا دۆڕاوە.
ناوبراو وتی: هەوڵ و فشارەکانی ئامریکا بوەتە هۆی ئەوەی کە حکومەتی ئێران لە ٥۰میلیارد دولار بێبەش بێت و وڵاتانی دیکەش ڕایانگەیاند حیزبوڵڵای لوبنان وەکو گروپێکی ترۆریستی دەناسن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کردەوانە نمونەێیکن کە سەرکەوتوو بوونی ڕێبەری ئامریکا لە ئاستی جیهان نیشان ئەدات.
مایک پەمپێئۆ بە پێداگری لەسەرئەوەی کە ڕەخنەێیکی گرنگی لە بەرجام هەیە کە کاتێکی کورت بۆ سنوردارکردنی کردەوەکانی دژ بە ئێران دیاری کرابوو وتی: لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی لەپێوەندیداین و هەوڵ ئەدەین ڕوسیە و چین ڕازی بکەین کە بە کۆتایی هێنان بەم سنوردارکردنانە چەکی ناوکەیی نەدەن بە دەوڵەتێک کە پشتیوانی یەکەمی ترۆریزمە .