ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە سەرپیل زەهاب لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیەوە کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند، سارینا ڕەنجبەر تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ٢٨ی ئۆکتۆبەر لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیەوە لە شارستانی سەربیلزەهاو کوژرا.بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو هاوسەردار و دایکی منداڵ بووە.ڕۆژنامەی ئیتیحاد لە ٢٧ی ئۆکتۆبەردا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی سێ حەوتوی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ژن لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، تاران، کوردستان، سیستان و بەلۆچستان و هەمەدان لەلایەن پیاوانی خێزانەکانیانەوە کوژراون.