ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرشی سایبری لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی کراوتە سەری
ئاژانسی نیشتمانیی ئاسمانی سایبریی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، شەپۆلێکی هێرشی سایبری دژی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری خزمەتگوزاریی تەکنەلۆجیای زانیاری لەو وڵاتەدا کاردەکەن، دەستنیشان کراوە؛ هێرشگەلێک کە بە وتەی ئەم دامەزراوەیە، ئەگەری هەیە پەیوەندییان بە ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە هەبێت.بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە، یەکێک لەم هێرشانە لە ڕۆژی یۆم کیپۆردا و دژی سەنتەری پزیشکیی شامیر ئەنجامدراوە. لەم هێرشەدا، ئیمەیڵگەلێک کە زانیاریی هەستیاری نەخۆشەکانی تێدابوو، ئاشکرا کران، بەڵام بە کاردانەوەی خێرای شارەزایانی ئاسایش، ڕێگری لە زیانگەیاندن بە سیستەمی ناوەندیی دۆسیە پزیشکییەکان کرا.بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هاککەرەکان بە بەکارهێنانی داتا دزراوەکانی پێشوو دەستیان گەیشتبووە سیستەمە ئامانجەکان. زۆربەی هێرشەکان بوونەتە هۆی تێکچوون لە کارکردنی کۆمپانیاکاندا، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دزەکردنی داتا ڕوویداوە.ئەو وتیشی: "هەوڵدان بۆ ئامانجگرتنی نەخۆشخانەیەک، هێڵێکی سوورە کە دەکرا ژیانی مرۆڤەکان بخاتە مەترسییەوە."