وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمەریکا و ئیسرائیل پلان بۆ دابەشکردنی غەززە دادەنێن
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئەمەریکا و ئیسرائیل خەریکی هەڵسەنگاندنی پلانێکن بۆ دابەشکردنی کەرتی غەززە بۆ دوو ناوچەی جیاواز: ناوچەیەکی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا و ناوچەیەکی مەترسیدار کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی حەماسدا دەمێنێتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەو پلانە، لەلایەن جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆفەوە داڕێژراوە و پشتیوانیی ترەمپی بەدەستهێناوە، بریتییە لە، ئاوەدانکردنەوەی بەشێکی غەززەو دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە تەنیا لەو ناوچەیەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە. ئەمەش دەرفەتی کار بۆ فەڵەستینییەکان دابین دەکات و وەک شێوەیەک لە "غەززەی دوای حەماس" نیشان دەدرێت.