دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی کوشندە لە نێوان گوندەکانی "حاجی عەلی کەند" و "دەرمان" لەسەر ڕێگای مەهاباد- بۆكان (ڕێگای بورهان)، لانیکەم کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.ئەم ڕووداوە ناخ هەژێنە کە دەوترێت دوای پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل ڕوویداوە کە بریتین لە بارهەڵگرێکی ئیسۆزو و پژۆ و دوو ئۆتۆمبێلی سایپا، جارێکی دیکە بە ڕوونی سروشتی مەترسیداری ئەم جادە قەرەباڵغە و كەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومتی ئێران لەم پێوەندییەدا نیشان دا.