چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێدانی دوو ژنی بەتەمەنی بەلوچ لەلایەن سەربازانی ڕژیم لە سنووری میلک

لێدانی دوو ژنی بەتەمەنی بەلوچ لەلایەن سەربازانی ڕژیم لە سنووری میلک
خەبات میدیا

لێدانی دوو ژنی بەتەمەنی بەلوچ لەلایەن سەربازانی ڕژیم لە سنووری میلک

لە کاتێکدا میدیای حکومەتی ڕژیمی ئێران سەرقاڵی شاردنەوەی گەندەڵی دارایی و ئەخلاقی بەرپرسەکانی حکومەتن، ئەمڕۆ پێنجشەممە دیمەنێکی تاڵ و دڵتەزێن لە سنووری میلک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕوویدا؛ سەربازێک بە توندوتیژییەکی ترسناک دوو خاتوونی بەتەمەنی بەلوچی لەبەردەم دەیان کەسدا بە زلە و قسەی ناشرین لێیدا. بەپێی ڕاپۆرتی "حال‌وش"، ئەم ڕووداوە لە خاڵی سنووری میلک لە شارستانی هیرمەند ڕوویداوە و بەپێی گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکە، یەکێک لە ژنەکان بەهۆی توندی لێدانەکانەوە کەوتووەتە سەر زەوی. شایەتحاڵان دەڵێن سەرباز و هێزە سەربازییەکانی دیکەی ئامادە نەک تەنها دەستوەردانیان بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕەفتارە نەکردووە، بەڵکو بە نابەرپرسانە تەماشای دیمەنەکەیان کردووە.لە کاتێکدا هێشتا ناسنامەی قوربانییەکان دیارینەکراوە، سەرچاوە ناوخۆییەکان پیداگریان لەوە کردووەتەوە کە ئەو دوو ژنە خەڵکی هەژاری ناوچەکە بوون و تەنها بۆ تێپەڕین لە سنوور و کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان لەوێ ئامادە بوون.ئەو ڕەفتارە توندوتیژە هێمایەکی ڕوونی سووکایەتیکردنی سیستەماتیک و جیاکاری دامەزراوەییە لە دژی هاووڵاتیانی بەلوچ؛ لەوێ هەژاری و بێلانەیی بە تاوان دادەنرێت، بەڵام قاچاخچێتی ڕێکخراو و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی لە هەمان پارێزگا بێ سزا دەمێنێتەوە.

5 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدانی دوو ژنی بەتەمەنی بەلوچ لەلایەن سەربازانی ڕژیم لە سنووری میلک

لێدانی دوو ژنی بەتەمەنی بەلوچ لەلایەن سەربازانی ڕژیم لە سنووری میلک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن