بودجەی بەرگریی ئەمهریکا بۆ یەکەمجار دەگاتە ترلیۆنێک دۆلار
پیت هێگسیت، وەزیری بەرگریی ئەمهریکا ڕایگەیاند: بودجەی بەرگریی وڵاتهكهی بۆ یەکەمجار دەگاتە یەک ترلیۆن دۆلار.هێگسیت وتیشی: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت، زۆر بە خێرایی دووبارە سپای ئەمهریکا بونیات بنێتەوە، وتیشی: وهزارهتهكهی بە نیازە هەموو دۆلارێکی پارەی باجدەران بە ژیری خەرج بکات بۆ بەهێزکردنی هێزی شەڕکەر و ئامادەیی سەربازیی. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وڵاتهكهی ڕەزامەندی داوە لەسەر بودجەی بەرگری بە بڕی ترلیۆنێک دۆلار کە دەبێتە گەورەترین بودجەی بەرگریی ساڵانە تا ئێستا.