پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لەشاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.

خەباتمێدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لەشاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 7ی ڕەشەممەی1398 بەرامبەر بە 27/2/ 2020، پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەبات بەناوی ڕەحیم پاکزاد، ناسراو بە رەحیمە چکۆل بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن دڵی لە لێدان کەوت و بەرەو دوامەنزڵگەی ئەبەدی کۆچی کرد.
ڕەحیمە چکۆل پێشمەرگەیەکی ئازاو بەجەرگ و بە بیروباوەر بوو کە لەماوەی پێشمەرگایەتی دا خۆشەویستی هاورێیان و خەڵکی ناوچەکەی بوو.
تەرمی ناوبراو لە شاری تەورێزەوە هێنراوەتەوە بۆ گۆرستانی سلێمانبەگی شاری بانە و لەوێ‌ ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.
پرسەو سەرەخۆشی بە کەس و کار و هاوباوەڕانی لەناو ڕیزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەڵێین.
انا للە و انا الیە راجیعون


4 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن