خۆکوشتنی یاسین سەیفپەناهی، لە گیراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"
لە درێژەی زنجیرە سەرکوتەكانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ، یاسین سەیفپەناهی، زۆرانبازی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی دێولان و لە گیراوانی شۆڕشی ژینا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.یاسین گەنجێکی وەرزشكار، ئارام و خۆشەویست بوو لەنێو خەڵكدا، دوای ئازادبوونی، کەوتە نێو بێدەنگی و گۆشەگیرییەوە. سەرچاوەكان باس لەوه دەکەن، تەنانەت دوای ئازادکرانیشی، ئیتلاعات فشارێكی زۆری خستبووە سەر خانەوداەکەی كە خۆیان لە قسە كردن لەگەڵ میدیاكان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدوور بگرن.خۆکوشتنی یاسین نموونەیەکی ڕوونی دەرئەنجامەکانی شکەنجەی دەروونیی سیستماتیکی لە ناوەندەکانی گرتوخانەی ڕژیمی ئاخوندی؛ کە گەنجانی ناڕازی دوای ئازادکردنیان برینی نەبینراو بەڵام وێرانکەریان لەسەر بەجێماوە. بەوتەی چالاكان، زۆرێک لەوانەی لە ڕاپەڕینی ١٤٠١دا گیراون، ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی و دڵەڕاوکێی توند و خەمۆکی و هەستکردن بە نائەمنیی بەردەوام دەبنەوە.