لەنێوبردنی باخەكانی خەڵك لە ڕوانسەر لە لایەن حكوومەتەوە
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بڵاوبونەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگاکانی ئینتیزامی و قەزایی ڕژیم بە بەرپرسیارێتیی ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی، خەریکی وێرانکردن و قەڵت و بڕكردنی باخەكانی خەڵکی ناوچەکە بوون؛ کارێک کە لەگەڵ ناڕەزایەتی و تووڕەییی دانیشتووانی ناوچەکە بەرەوڕوو بووەتەوە.بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو باخچانە ساڵانێک لەمەوبەر بە مۆڵەتی فەرمی و هاندانی خودی جیهادی کشتوکاڵی كڕدراون. زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە بە متمانە بە بەڵێنەکانی ئەو دامەزراوەیە زەویەکانیان کردبووە باخ و سەرمایەی ژیانی خۆیان بۆ گەشەپێدانیان خەرج کردبوو. بەڵام ئێستا هەمان ئەو دەزگایەی کە بانگهێشتی "بەرهەمهێنان و خۆبژێوی"ی کردبوون، بە یاوەری نیزامییانی حکوومەتی و فەرمانی قەزایی، دەستی بە وێران كردن كردووە.