پێنچ شه‌مه‌ 

22 گه‌لاوێژ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشتگیری سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات ترۆریستی رژیمی ئێران

پشتگیری سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات ترۆریستی رژیمی ئێران

خەباتمێدیا:سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات تروریستی رژیمی ئاخوندی پشتگیری کرد، ئیلیر مێتا رۆژی شەممە ۱ی مانگی بەفرانباری ۹·لەمبارە ووتی: بەتەواوی لە ب

خەباتمێدیا:سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات تروریستی رژیمی ئاخوندی پشتگیری کرد، ئیلیر مێتا رۆژی شەممە ۱ی مانگی بەفرانباری ۹·لەمبارە ووتی: بەتەواوی لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی پشتیوانی دەکات.
رۆژی چوارشەممەی حەوتووی رابردو وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی دو دیپلۆماتی ترۆریستی رژیمی ئاخوندی دەرکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی رایگەیاند: هۆکاری دەرکردنیان ئەوچالاکیانەن کە مەترسی دەخاتە سەر پاراستنی وڵاتەکەیان .
ساندر لێشی وەزیری ئالبانی رۆژی ۲۹ی سەرماوەزی ۹·لەبارەی دەرکردنی نوێنەری رژیم و دەرکردنی سەرۆکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژیمی ئێران لە ئالبانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ تلڤیزیۆنی ویژن پلاس ووتی:رژیمی ئێران بەناوی پشتیوانی سەرەکی ترۆریزم لە جیهاندا ناسراوە موجاهیدین لە باقی وڵاتەکاندا مەترسیان لەسەربووە،ئەمە شێوەیەکە سەربازانی ئەمنیەتی ئێران لە ژێرناوی دیپلۆمات دێنە مەیدان .
ئێمە موجاهیدین وەکو مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ پاراستنی ئالبانی نابینین و ئەمە هەڵوێستی دەوڵەت و پۆلیسی ئالبانی و بەرپرسانی ئەمنیەتیە.
روانگەی ئێمە بە نسبەت موجاهیدین بێ لاگیرانەیە .ئەوان هاوڕێی ئێمەن ئێمە بەخێر هاتنیان دەکەین و ئەمە پێوەندی بە چالاکی سیاسی ئەوان نیە .
رێبەری حیزبی دیمۆکرات لوزیم پاشا رۆژی پێنج شەممە پشتیوانی خۆی لە بڕیاری دەرکردنی نوێنەر و دیپلۆماتەکانی ئێرانی راگەیاند و ووتی چالاکی ئەوان مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە.


7 ساڵ و 7 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتگیری سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات ترۆریستی رژیمی ئێران

پشتگیری سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات ترۆریستی رژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن