خەباتمیدیا: ڕۆژی شەممە ١٠ ی ڕەشەممە، بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لە ئیدلبی سوریە ٢١کەس لە هێزەکانی گرووپی فاتمیون و زەینەبیون کوژراون.
خەباتمیدیا: ڕۆژی شەممە ١٠ ی ڕەشەممە، بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لە ئیدلبی سوریە ٢١کەس لە هێزەکانی گرووپی فاتمیون و زەینەبیون کوژراون.
گرووپەکانی فاتمیون و زەینەبیون لەلایەن هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕژیم و لەنێوان شێعەکانی ئەفغانستان و پاکستان که دانیشتووی ئێرانن بەسیج کراون و مەئمووریەتی ئەوان پاراستنی حەرەم بووە. بەڵام بەکردەوە ئەم هێزانە لە پاڵ ئەرتەشی بەشار ئەسەد بۆ سەرکوتی دژبەرە چەکدارەکانی حکومەتی سووریە بەکار دەهێندرێن.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ١٨کەس لەو کوژراوانە سەربە گرووپی فاتمیون بوون و سێ کەسیشیان سەر بە گرووپی زەینەبیونن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، سەرجەمی ئەو کەسانە لە پارێزگای ئیدلبی سووریە کوژراون، و ڕێوڕەسمەکەیان ڕۆژی یەک شەممە بەڕێوە چووە و تەرمەکانیان لە گۆڕستانی مەعسوومەی قوم نێژراون. ئیدلب لەم ڕۆژانەی دوایی دا بووەتە شوێنی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ئەرتەشی سووریە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەڕژیمی سوریه و ئێران و ئەرتەشی تورکیە.