دۆناڵد ترەمپ: کۆتاییمان بە هەشتەم جەنگ هێنا
ئەمرۆ یەکشەممە، 26ـی ئۆکتۆبری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا کرد.دۆناڵد ترەمپ، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئاسیا و دوای گەیشتنی بە مالیزیا، واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات کرد و ڕایگەیاند، "لەماوەی ئیدارەکەمدا، کۆتاییمان بە هەشتەمین جەنگ هێنا".سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی "سەرکەوتوو بووین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا، پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاشتی."