بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ دووەم جار لە ئەمساڵدا ڕێژەی سووی کەمکردەوە وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بێکاری، بەهۆیەوە نرخی زێڕ و بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.بانکی ناوەندی ئەمریکا بە ڕێژەی 25 خاڵ ڕێژەی سوودی کەمکردەوە، ڕێژەی سوود لە 3.75% بۆ 4% جێگیر کراوە، پێشتر لەنێوان 4 بۆ سەدا 4.25 بوو.دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار جیرۆمی پاوڵی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکای بە کەسێکی لاواز وەسفکردووە کە ناتوانێت بە باشی کارەکەی بکات و ڕێژەی سوود کەمبکاتەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی هەڕەشەی دەرکردنی لە پۆستەکەی لێکردووە.