چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕافایل گرۆسی: چالاکیی نوێ لە بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بەدی دەکرێت

ڕافایل گرۆسی: چالاکیی نوێ لە بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بەدی دەکرێت
خەبات میدیا

ڕافایل گرۆسی: چالاکیی نوێ لە بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بەدی دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی وا دەرناکەوێت حکومتی ئێران بە شێوەیەکی چالاکانە یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەڵام بەم دواییانە جووڵەی نوێی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەدا بەدی کردووە.، ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە ناتوانن بە تەواوی دەستیان بە بنکە ئەتۆمییەکانی حکومتی ئێران بگات، بەڵام پشکنەران لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە هیچ چالاکییەکیان نەبینیوە کە ئاماژە بە خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن حکومتی ئێرانەوە بەراورد بە جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیلەوە کرابێت.گرۆسی وتیشی: هێشتا حکومتی ئێران ڕێژەی 60% پیتێنراوی  ماوە. دەشڵێت: ئەمە یەکێکە لەو پرسانەی کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین؛ هاوکات دەبێت چاودێرەکانمان بگەڕێنەوە نێو دامەزراوە ئەتۆمییەکان، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ئەو ماددەیە بۆ هیچ مەبەستی دیکە بەکار نەهاتووە

5 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕافایل گرۆسی: چالاکیی نوێ لە بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بەدی دەکرێت

ڕافایل گرۆسی: چالاکیی نوێ لە بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بەدی دەکرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن