گیرانی کەیوان سەید ئەحمەدی لەلایەن هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیم
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ڕیکخراوی مافی مروڤ، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ ، کەیوان سەید ئەحمەدی خەڵکی گوندی "بەیرەم"ی شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران گیراوە.گیرانی کەیوان سەید ئەحمەدی لەلایان هێزە بەکرێگراوەکانی ڕژیم بە هەڵکوتان بۆسەر ماڵی دایک و باوکی ئەو هاووڵاتییە ، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەک، ئەنجام دراوە.هیشتا، زانیاری ورد لەسەر هۆی گیرانی،و ئەو تۆمەتانەی وپاڵیدراوە و چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.