ئیسرائیل جارێکی دیکە بۆمبارانی غەززەی کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، لە زاری وتەبێژی سپای ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە "هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دوێنێ ئێوارە، بۆمبارانی جبەخانەیەکی لە باکووری غەززە کردووە."بەرگریی شارستانی فەڵەستینیش کوژرانی کەسێکی سڤیلی لە ئەنجامی بۆمبارانەکەدا ڕاگەیاند.ئەم بۆمبارانە، چەند سەعاتیک پاش ڕاگەیاندنی دووبارەی ئاگربەست دێت، دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە تێیدا زیاتر لە 100 کەس کوژران.