بانکدار و بازرگانێکی گەندەڵی ئێرانی بەهۆی پشتیوانیکردنی لە سپای پاسداران گەمارۆی خرایە سەر
دوای ئەوەی بەریتانیا ناوی عەلی ئەکبەر ئەنساری، دامەزرێنەری بانکی ئایندە و خاوەنی ئێرانماڵی خستە لیستی سزاکان، هامیش فۆڵکنەر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند کە ئەو "بانکدار و بازرگانە گەندەڵە" بەهۆی ڕۆڵی لە پشتگیریکردنی دارایی سپای پاسداران سزا دراوە.فۆڵکنەر نووسی: "ئەم هەنگاوە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت: ئێمە هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن سپای پاسدارانەوە قبوڵ ناکەین و سڵ لە بەکارهێنانی کاریگەرترین ڕێوشوێنەکان دژی ئەوان ناکەینەوە."لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە: "سپای پاسداران یەکێکە لە بەهێزترین ڕێکخراوە ترۆریستی و سەربازییەکانی حکومتی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بۆ ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی دەنێرێت. بەکارهێنانی سەرکوت و هەڕەشە لەلایەن ئەو دامەزراوەیە بۆ ئەنجامدانی کردەوە دوژمنکارانە، لەوانەش لە ناو بەریتانیا، بە تەواوی قبوڵنەکراوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارانە."