چەکی ئەتۆمی ئەمەریکا پێویستی بە تاقیکردنەوە هەیە
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: چەکی ئەتۆمی ئەمەریکا پێویستی بە تاقیکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە توانای کارکردنی.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پێی وابوو، تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەمەریکا، دڵنیایی دەدات لەوەی بە شێوەیەکی دروست کار دەکات، بەڵام ڕوونی نەکردەوە ئەو تاقیکردنەوانە چین کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی پێ کردوون. جەی دی ڤانس لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "گرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دڵنیابینەوە لەوەی ئەم چەکە ئەتۆمییەی کە هەمانە بە شێوەیەکی دروست کار دەکات، ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەکانی تاقیکردنەوە."