ئه‌ندرۆ نازناوی "شازاده"ی لێسه‌ندرایه‌وه
كۆشكی باكینگهام رایگه‌یاند، شازاده ئه‌ندرۆ له‌كۆشكی شاهانه ده‌چێته ده‌ره‌وه، له‌مه‌ودواناوی ئه‌ندرۆ ماونتباتن وێزه‌ر ده‌بێت و نازناوی شاهانه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.شا چارڵزی سێیه‌م "پرۆسه‌ی فه‌رمی" بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناو و رێزلێنانه‌كانی شازاده ئه‌ندریۆ ئه‌نجامدا، به‌مه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ مانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی له "ڕۆیاڵ لۆج" له ویندسۆر كۆتایی پێده‌هێندرێت. كۆشكی باكینگهام رایگه‌یاند، "ئاگاداریی فه‌رمی پێشكه‌شكراوه بۆ كۆتاییهێنان به گرێبه‌ستی مانه‌وه‌ی ئه‌ندریۆ و ده‌بێت بۆ شوێنێكی نیشته‌جێبونی تایبه‌تی دیكه بگوێزێته‌وه".