پێنتاگۆن رەزامەندی لەسەر ناردنی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین دەردەبڕێ؛ بڕیاری کۆتایی لای ترەمپە
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، دوای هەڵسەنگاندنێک کە دەریخستووە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆگای چەکی ئەمریکا نابێت، رەزامەندیی داوەتە کۆشکی سپی بۆ پێدانی مووشەکی دوورمەودای تۆماهۆک بە ئۆکراین، ئەمە بە وتەی سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئەورووپی کە ئاگاداری بابەتەکەن و قسەیان بۆ سی ئێن ئێن کردووە.ترەمپ لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێی باش نییە ئەو مووشەکانە بداتە ئۆکراین، چونکە "نامانەوێ ئەو شتانە ببەخشین کە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان پێویستمانن."