حکومەتی سوێد: کۆچەرێک بگەڕێتەوە 34 هەزار دۆلاری پێدەدەین
حکومەتی سوێد دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، واتە پاش دوو مانگی دیکە، کارێک بکات کە هانی زۆرترین کۆچەر بدات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەویش بەوەی هەر کەسێک ویستی بە خۆبەخشانە بڕواتەوە، پارەیەکی زۆریان بداتێ بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە وڵاتی خۆیان.هاندانەکەی حکومەتی سوێد بە شێوەیەکە، ئەگەر کەسێکی کۆچەری سەرووی 18 ساڵ بە تەنیا بڕواتەوە 350 هەزار کرۆن (واتە 34 هەزار دۆلار)یان بداتێ؛ ئەگەر ژن و مێردێک بیانەوێت بڕۆنەوە 500 هەزار کرۆنی سوێدی (واتە 52 هەزار دۆلار) و ئەگەر ماڵباتێک بن بە منداڵەوە 600 هەزار کرۆن واتە (63 هەزار دۆلار)یان بداتێت.