ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا دەکات
بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئامانجە ئەگەرییەکانی لەنێو خاکی ڤەنزوێلادا دیاری کردووە و "لە هەر ساتێکدا" دەکرێت فەرمانی هێرشکردنە سەریان دەربکات، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی فراوانی واشنتن دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی کاریبی.بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میامی هیرالد" و "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، کە هەردووکیان زانیارییەکانیان لە سەرچاوە باڵاکانی ئیدارەی ئەمەریکاوە وەرگرتووە، ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بریتین لە دامەزراوە سەربازییەکان، بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکان کە گومان دەکرێت لەلایەن بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕژێمی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلاوە بەکاربهێنرێن.