توندوتیژی دژ بە کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییەکان زیادی کردووە
بیار گراهەنبۆڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی،لە مەنامەی پایتهختی بهحرهین ڕاگەیاند، توندوتیژی دژی کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە غەززە و سوودان، بە جۆڕێکی مەترسیدار و کارەساتبار تەشەنەی سەندووە.ڕاشیگەیاندووە، پێشێلکارییەکی زەق لە ڕێزگرتنی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە غەززە و سوودان دەبینرێت، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن پێشێلکاری و توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی لە هەردوو ناوچەکە بووەتە دیاردەیەکی کارەساتبار و تەنیا لە حەوتوویەکدا لە سوودان زیاتر لە 460 کەس کوژراون.