لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 01-11-2025 لە رێگەی کرماشان - بێستوونی کوردستانی ئێران بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری زانتیا روویدا.بەپێی سەرچاوەکان بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە دەستبەجێ سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژران.هەروها سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش برینداربووە کە دوای دەرهێنانەوەی، گەیێندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان.بەگوێرەی راپۆرتێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دادپزیشکیی کرماشان 28ـی ئۆکتۆبر بڵاوی کردووەتەوە، 'لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە کوژران و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بریندار بوون.'