فارشاد گه‌رده‌کانه، وه‌رزشوانێکی خه‌ڵکی شاری که‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای کرماشان، له رووداوێکی مێژوویی‌دا، ناونیشانی پاڵه‌وانێتی ئه‌ورووپای له ڕشته‌ی جۆجیتسو به‌ده‌ستهێنا. فارشاد به سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕکابه‌ره به‌هێزه‌کانی له وڵاتانی جۆراوجۆری ئه‌ورووپا، مه‌دالیای زێڕی به‌های خۆی مسۆگه‌ر کرد. ناوبراو له مه‌راسیمی خه‌ڵاتبه‌خشینەکەدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پێشکه‌ش به ئازادیخوازان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی کوردستان و هەروەها سێ گەورە شاری کوردستان، کەرکووك و عەفرین و ورمێ کرد.