ئەمەریکا هێزێکی سەربازیی گەورە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا کۆدەکاتەوە
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیی سەربازیی خۆی لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و پێشبینی دەکرێت ژمارەی سەربازەکانی لە ناوچەکەدا بگاتە 16 هەزار سەرباز.بەگویرەی ڕۆژنامەکە، هێزە ئەمەریکییەکە لە چەندان یەکەی جیاواز پێکدێت:هەشت کەشتیی جەنگی، ژێردەریایی ئەتۆمی و کەشتییەکی تایبەت.
گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لەگەڵ پێنج کەشتیی یاوەر، کە لە ئەوروپاوە بەڕێکەوتوون و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ناوچەکە.
فڕۆکەی بۆمب هەڵگری ستراتیژیی (B-52) و فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی (F-35) لە بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە لە کاریبی.