نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی لە کۆڵۆمبیا کەم دەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیارنامەیەکدا کە بە 12 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی بێلایەن پەسندکرا، کە دوو دەنگەکە ئەمریکا و رووسیا بوون، ئەرکی نێردەکەی لە کۆڵۆمبیا بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە. بەڵام ئەنجوومەنەکە چەند بڕگەیەکی سەرەکیشی لابرد کە تایبەت بوون بە پاراستنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی و رەسەنەکان لەو وڵاتە کە ئەوەش نیگەرانی لای هەندێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دروستکردووە.مایک وۆڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ستایشی ئەو هەنگاوانەی کرد کە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکەکە نراون، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتن بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە پشتگیری تەواوی بڕیارەکە ناکات.