شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشێکی چەکداری لە یۆنان بووە هۆی کوژرانی دوو کەس

هێرشێکی چەکداری لە یۆنان بووە هۆی کوژرانی دوو کەس
خەبات میدیا

میدیای فەرمی یۆنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی دوورگەی کریت، لانی کەم دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. پۆلیس گومانی ئەوە دەکات، رووداوەکە رەگ و ریشەی لە کێشەیەکی خێزانیی درێژخایەندا هەبێت.ئاژانسی هەواڵی فەرمیی یۆنان (ANA)، بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە گوندی ڤۆریزیا لە نێوەڕاستی دوورگەکە روویداوە، کە دەکەوێتە نزیکەی 52 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای هێراکلیۆ. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، چەکدارێک تەقەی لە چەند ماڵێکی گوندەکە کردووە، لە ئەنجامدا لانی کەم دوو کەس کوژراون، یەکێکیان ژنێکی تەمەن 50 ساڵ بووە. سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بە برینداربوونی لانی کەم 10 کەسی دیکە کردووە، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

4 مانگ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشێکی چەکداری لە یۆنان بووە هۆی کوژرانی دوو کەس

هێرشێکی چەکداری لە یۆنان بووە هۆی کوژرانی دوو کەس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن