گیرانی گەنجێکی ئەفغانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە فەرەنسا
نووسینگەی داواکاری گشتیی نیشتمانیی دژەترۆر (PNAT) لە فەرەنسا رایگەیاند، گەنجێکی ئەفغانیی تەمەن 20 ساڵ، بە گومانی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ لقێکی رێکخراوی (داعش) و ئەنجامدانی چالاکی بۆیان گیراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی داواکاری گشتیی نیشتمانیی دژەترۆر، ، ئەو پیاوە بە فەرمی بە "بەشداریکردن لە رێکخراوێکی تاوانکاریی ترۆریستی" و "دابینکردنی دارایی بۆ دامەزراوەیەکی ترۆریستی" تۆمەتبار کراوە. تۆمەتبارەکە، حەوتوی رابردوو لە شاری لیۆن گیراوە، خراوەتە گرتوخانەی پێشوەختەی دادگاییکردن تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.