ئەمەریکا.. لە ئاهەنگێکی هاڵۆوین پێنج کەس برینداربوون
لە ڕووداوێکدا لە ڕۆژئاوای ویلایەتی ئۆکلاهاما، تەقە لە ئاهەنگێکی هاڵۆوین کرا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون. پۆلیسی ناوچەکە دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و هۆی ڕووداوەکە.بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئۆکلاهامانی"، تەقەکردنەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ئاهەنگێکدا ڕوویداوە کە لە حەوشەی ماڵێکی تایبەتدا بەڕێوەچوو و زیاتر لە 30 گەنجی تێیدا ئامادەبوون.