ترەمپ هەڕەشە لە نەیجیریا دەکات
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ترەمپ داوای لە وەزارەتی جەنگ کردووە ئامادەکاری بکات بۆ ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لە نەیجیریا، ئەگەر حکوومەتی ئەو وڵاتە "بەردەوام بێت" لە "ڕێگەدان بە کوشتنی مەسیحییەکان". سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" نووسیویەتی؛ حکوومەتی ئەمەریکا دەستبەجێ هەموو یارمەتی و هاوکارییەکانی بۆ نەیجیریا ڕادەگرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە ڕەنگە ئەمەریکا "بە هێزێکی تەواوەوە بچێتە ناو ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو ترۆریستانە لەناو ببات کە ئەم دڕندەییە ترسناکانە ئەنجام دەدەن".