شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار بونە قوربانی

دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار بونە قوربانی
خەبات میدیا

ڕۆژی شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، وەستاکارێک بە ناوی “موحسین کاکەڕەشی” خەڵکی بۆکان، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە  سەر جەرسەقیلی سەقفی لە یەکێک لە کارگاکانی شەهرەکی سەنعەتیی بۆکان، کوژرا. موحسین کاکە ڕەشی تەمەن ٤٤ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێکی دیکە بە ناوی “یوسف عوسمانی” خەڵکی ئاوایی “دەرمان ئاوا”ی سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی بەتاڵکردنەوەی بیرێکی دەستی لە یەکێک لە ئاواییەكانی ئەو شارە، کەوتە ناو بیرەکەوە و کوژرا. یوسف عوسمانی تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

4 مانگ و 19 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار بونە قوربانی

دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار بونە قوربانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن