بەهۆی تەقینەوە لە كارگەیەكی پڕکردنەوەی گاز لە شیراز ١٢ کەس بریندار بوون
پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فریاکەوتنی فارس ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقینەوەیەک لە كارگەی پڕکردنەوەی گاز لە كەمەربەندیی جودایە لە شیراز،١٢ کەس برینداربوون.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ژمارەی برینداران:
١٠ کەس بەهۆی تەقینەوەکە تووشی شۆک بوون و لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە؛
٢ کەسی دیكەشیان بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ڕەجایی شیراز گواستراونەتەوە.
هادی عیدیپوور، لێپرسراوی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شیراز، ڕایگەیاند: هێشتا هۆکاری وردی ڕووداوەکە نەزانراوە و شارەزایان بەدواداچوون بۆ ڕەهەند و هۆکارەکانی تەقینەوەکە دەکەن.