دوو چەکداری سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران
رۆژی شەممە، 1-11-2025، سپای ترۆریستی پاسداران بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی محەممەڕەزا شاهوزی، سەرۆک هۆزی شاهوز لە خاش، دوو ئەندامی سپای ترۆریستی پاسداران، بە ناوەکانی ئیسماعیل شاهوزی و موختار ئەحمەد شاهوزی کوژراون. تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە. جەیشولعەدل، کە هێزێکی چەکداری بەلووچەکانە، تائێستا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هیزی سەربازی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.