شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاماری مانگانەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا

ئاماری مانگانەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا
خەبات میدیا

ئاماری مانگانەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا


ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤١ زیندانی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەسێدارە دراون، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەکەی نزیکەی پەنجا لەسەد زیادی کردووە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویانە، لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوودا ١٦١ زیندانی لەسێدارە دراون و ئاماری ئەمساڵ بە لانیکەم ٨٠ حاڵەت یان ٤٩.٥% زیادیکردووە. هەروەها ئەو ئامارە بەرزترین ئاماری لەسێدارەدانەکانە لە ماوەی یەک مانگداو لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە ئێران. هەروها ڕاشیانگەیاند، لە کۆی ٢٤١ زیندانییەکەی کە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران لەسێدارە دراون، توانیویەتی ناسنامەی تەواوی ٢٣٥ زیندانی بسەلمێنێت و ناسنامەی ٦ زیندانی دیکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

4 مانگ و 18 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاماری مانگانەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا

ئاماری مانگانەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن