بەڕێوەچوونی خولێکی ڕاهێنانی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە ئاوایی پارسانیانی سەقز
لە ئاوایی پارسانیانی ناوچەی تیلەکۆی سەقز پۆلێک بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی ئەو ئاواییە لەمەڕ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و چۆنەیەتیی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن بەنیسبەت ئەو ئاژەڵانەوە، خولێکی فێرکاریی ژینگەیی بەڕێوە چوو. لەو خولەدا کە نزیکەی ٦٠ خوێندکار تێیدا ئامادە بوون، پسپۆڕانی بەشی ژینگە، بە کەڵکوەرگرتن لە شێوەی گفتوگۆی چالاک و بەشدارانە، گرنگیی پاراستنی جۆرەکانی ئاژەڵ بە تایبەت بەرخ و مەڕەکانی ئەرمەنییان بۆ بەشداربووان و خەڵکی ئاوایی ڕوون کردەوە.بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاوایی پارسانیان یەکێکە لەو ئاواییە هەستیارانەی کە مێژوویەکی دوورودرێژی لە ڕاوکردندا هەیە، جێبەجێکردنی ئەم جۆرە خولە پەروەردەییە ژینگەییانە لەنێو خەڵک و فێرخوازاندا دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لە بواری شکاندنی زنجیرە وێرانکاریی ڕاوکردنی نایاسایی و بەهێزکردنی کلتوری پاراستنی ژینگە بگێڕێت.