هێرشکرایە سەر هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک
هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند: دوینی یەکشەممە ، هێرشێکیان بۆ سەر یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکانیان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، لە ڕۆژهەڵاتی سوریە، تێکشکاندووە. هەسەدە" لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەیجی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: هێزەکانمان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، هێرشێکی ترۆریستیان پوچەڵکردووەتەوە کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرایە سەر یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر. هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک(هەسەدە) ڕوونیشی کردەوە، چەکدارەکان بە چەکی جۆری "ئاڕ.پی.جی" هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینەکەیان، سەربازانی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیکیش ڕاستەوخۆ بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.