گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینان، پەرستاران و کارمەندانی کۆمپانیای نەوت لە شارەکانی وڵات
بەردەوامی ناتەواوی ڕژیمی ئێران لە وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی چین و توێژە جیاوازەکان، خانەنشینانی پەیوەندییەکان لە شارە جیاوازەکانی وڵات، پەرستارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، کرێکارانی سەربڕخانەی پەلەوەری ئەلوان لە ڕەی و کۆمەڵێک لە کارمەندانی نەوتی فەلات قاڕە لە لاڤان، لە ناڕەزایەتی بە نەگەیشتن بە داواکارییەکانیان گردبوونەوە.خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئابان، لە شارەکانی سنە، شیراز، تەورێز، ورمێ، ئەسفەهان، زەنجان، کرماشان، تاران و هەمەدان، گردبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. ئامادەبووان لەو گردبوونەوانەدا بە وتنەوەی دروشمی وەک "پەیوەندییەکان برا و درا بە دەستی گورگ"، "کۆمپانیا بووەتە چەند پارچە / خواردن خواردن لەکارە" و "مافەکانی ئێمەیان خوارد / دیجی کاڵایان کڕی"، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی "بنکەی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام" و "دامەزراوەی هاوکاری سپای پاسداران" کە خاوەن پشکە سەرەکییەکانی کۆمپانیای پەیوەندییەکانن.
کۆمەڵێک لە خانەنشینانیش لە گردبوونەوەکانیاندا دروشمی "ئەم هەموو نادادپەروەرییە / گەل هەرگیز نەیدیوە"، "کۆمپانیای پڕ داهات / داهاتەکەت بۆ کوێ چوو؟" و "حسێن حسێن دروشمیان / تاڵان و دزی کاریان"، وتەوە.