پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر، باسی لە کوشتنی ۲۳منداڵ بەدەستی هێزە ئەمن

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر، باسی لە کوشتنی ۲۳منداڵ بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و سەرکوتی خوێنینی بەربڵاو کرد. ئەم ڕێکخراوە داوای دادگایی کردنەوەی ئەوکەسانەی کرد کە دەستیان لەم کوشتارە هەیە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی کەلە ڕێکەوتی ٤ی مارس ،۱٤ی ڕەشەممە، بڵاوی کردەوە ووتی: بەڵگەی نوێمان دەسکەوتوە، و بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە لانیکەم ۲۳منداڵ، کە یەکیان کچ بووە کوژراون.
لێبوردنی نێونەتەوەیی دەنوسێت: ئەم منداڵانە بە تەقەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان کوژراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەمەنی ئەم منداڵانە لە نێوان ۱۲تا ۱·ساڵە، ولەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان بە مەبەستی کوشتنی ئەم منداڵانە تەقەیان لە سەر و سینگیان کردوە .
یەکێک لەم منداڵانە لەڕێگای هاتنەوەی لە قوتابخانە کوژراوە.
هەروەها خانەوادەکانیان ناچارکراون کە تەرمی منداڵەکەیان بە نهێنی ولەکاتی شەودا بنێژن. لێبوردنی نێونەتەوەیی هۆکاری ئەم نهێنی کاریەی بۆ شاردنەوەی چۆنیەتی مردنی ئەم منداڵانە ناوبرد.
حەسەن ڕۆحانی لە کۆبونەوەیەکی میدیایی دا حاشای لە ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانی مانگی خەزەڵوەر کرد و ووتی: میدیا دەرەکیەکان ئامارێکی سەیرو سەمەرە ڕائەگەێنن، سەرەتا ئامارێکیان وت و دواتر زیاتریان کرد .
ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانی خۆی دا ووتی ئاماری کوژراوانی مانگی خەزەڵوەر بە دەستی پزیشکی قانونیە ،بەڵام پزیشکی قانونی ووتی ئەم ئامارانە لەدەستی وەزیرە.


4 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن