ڕۆژی شەممە، خەڵكی ناڕازی بە خراپیی ڕێگاوبان و کوژرانی خەڵك، سیلۆیەكی گەنم و ساردخانەیەكیان سووتاندووە و لە سەر ئەمە ١١ كەس گیراون. ڕۆژی شەممە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە دێی قوڕوچاوی، ٣ كەس کوژران. لە شوێنی ڕووداوەكە خەڵك كۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان بە دۆخی خراپی جادەكان دەربڕیوە. جادەی قوڕوچاوی بۆ شاری دێولان، یەكێك لەو ڕێگایانەیە كە بەردەوام ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕوودەدات و ساڵانێكە خەڵك داوا دەكەن چاك بكرێت، بەڵام هیچ دامەزراوەیەك وڵامیان ناداتەوە.