تره‌مپ: ئه‌گه‌ر مه‌مدانی له نیویۆرك سه‌ربكه‌وێت، كه‌مترین بودجه‌ی بۆ دابینده‌كه‌م
دۆناڵد تره‌مپ له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر زه‌هران مه‌مدانی كاندیدی چه‌په‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاری نیویۆرك سه‌ربكه‌وێت، به‌دوری نازانم كه‌مترین پاره‌ی فیدڕاڵی زیاتر بنێرم بۆ شاری یه‌كه‌می خۆشه‌ویستم، چونكه ئه‌م شاره گه‌وره‌یه كه جارێك گه‌وره بوه، هیچ چانسی سه‌ركه‌وتنی نابێت و ته‌نانه‌ت له‌ژێر ده‌ستی كۆمۆنیستێكدا مانه‌وه‌یشی نابێت و ته‌نها خراپتر ده‌بێت، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، نامه‌وێت پاره‌ی باش له‌دوای پاره‌ی خراپ بنێرم، كاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، من باوه‌ڕموایه ئه‌گه‌ر مه‌مدانی سه‌ربكه‌وێت، شاری نیویۆرك ده‌بێته كاره‌ساتێكی ته‌واو ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی".