هێرشی دڕندانەی شارەوانیی سنە بۆ سەر دەستفرۆشان لە شەقامی ١٢ی فەروەردین
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، بەکریگیراوانی شارەوانیی ڕژیمی سنە لە شەقامی ١٢ی فەروەردین هەڵیانکوتایە سەر دەستفرۆشان و میوەفرۆشان و سەرجەم شوێنەكانیان تێکشکاندووە و هەر فرۆشیارێک زیاتر لە ٢٠٠ مێلیۆن تمەن زیانی پێگەیشتووە.پابەندبوون بە یاسای شارەوانی زۆر گرنگە، بەڵام ئەوەی ڕوویداوە نیشاندانی توندوتیژی، سووكایەتی و دڕندەیی بووە نەک جێبەجێکردنی یاسا. کەسانێک کە تەنها هەوڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان دەدەن، بوونە ئامانجی سەرکوت و هێز.