ئەمڕۆ چوارشەممە شۆفێرێک لە دوورگەی کەناراوەکانی ئەتڵەسی فەرەنسا، خۆی بەنێو کەسانی پیادە و پایسکیلسواراندا کرد و لە ئەنجامدا 10 کەس برینداربوون.لۆرۆن نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، دووان لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی مەترسیداردان. هەروەها وتی، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و خۆیشی بەرەو شوێنەکە دەچێت.پۆلیس تۆمەتبارەکەی گرتوە. بەپێی میدیا نێوخۆییەکانی فەرەنسا، تۆمەتبارەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵە و لە کاتی گیرانی هاواری "اللە اکبر"ی کردووە.