ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی نۆفمبری 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سیاسەتی ئیسرائیل و ڕوون و ئاشکرایە لە بارەی داهاتووی کەرتی غەززە، ئامانجمان، کۆتایی هێنانە بە چەکدارانی حەماس، تەقاندنەوەی تونێلەکان، هەروەها چەسپاندن و جیگیربوونە لە هێڵی زەرد و گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان و داماڵینی کەرتی غەززەیە لە چەک. قسەکانی کاتز لە دوای ئەوەدێت، سپای ئیسرائیل ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە بارمتەکانی کە تەمەنی 19 ساڵە بە ناوی "ئایتان تیشین" وەرگرتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ئامادەیە ڕێککەوتنی لەگەڵ حەماس جێبەجێ بکات، بەڵام دەبێت حەماس هەوڵەکانی توند بکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی گشت تەرمی بارمتەکان، بۆ ئەوەی خانەوادەکانیان بە شکۆمەندیەوە بە خاکیان بسپێرن.