داواکاری گشتیی فەرەنسا هۆشداری دەدات: هەڕەشەی جیهادی هێشتا مەترسیدارترینە
لەکاتێکدا فەرەنسا خۆی بۆ یادکردنەوەی هێرشە خوێناوییەکانی 13ـی نۆڤمبری 2015 ئامادە دەکات، ئۆلیڤیێ کریستن، داواکاری گشتیی نیشتمانیی دژەتیرۆری فەرەنسا رایگەیاند: "هەڕەشەی جیهادی هێشتا مەترسیدارترین هەڕەشەیە" بۆسەر فەرەنسا. کریستن وتی، هەڕەشەی گرووپە جیهادییە تووندڕۆکان لە فەرەنسا لە ساڵی 2015ـەوە بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە و رایگەیاند: "هەڕەشەی جیهادی هێشتا مەترسیدارترینە بۆ ئێمە و نزیکەی 86٪ـی ئەو دۆسیانە پێکدەهێنێت کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتیی نیشتمانیی دژەتیرۆرەوە کاریان لەسەر دەکرێ، بەڵام لە هەڕەشەیەکی دەرەکییەوە واتە لە توانای رێکخراوێکی تیرۆریستیی دەرەوە کە تیمی دەناردە سەر ئەورووپا، بۆ هەڕەشەی نێوخۆیی گۆڕاوە."