ئیسرائیل دو بژاردە دەخاتە بەردەم لوبنان
ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان ئامادە دەکات کە وا دیارە لە لوبنان نزیک دەبێتەوە، چونکە لە چەند حەوتویی ڕابردودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە بە وتەی خۆی ژێرخانی حزبوڵای لوبنانن توند کردوەتەوە، هەروەها بژاردەكانی ڕیككەوتن و شەڕی خستوەتە بەردەم لوبنانیەكان بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان کە قسەیان لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیل کردوە، ئیسرائیل دو بژاردە دەخاتە بەردەم لوبنان ئەوانیش؛ ڕێککەوتن لە ژێر چەتری ئەمریکادا، یان گەڕانەوە بۆ شەڕ.لە بەرامبەر ئەگەری هەڵکشان، هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە حزبوڵا هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات بە هێرشکردنە سەر ئەو پێنج شوێنەی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە لەناو خاکی لوبنان، و دواتر هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دەسپێدەكات.